Yariga Magazine (@yariga_magazine) [similar]

لەگەڵ یاریگا مەگەزین ڕۆژانە خوێنەر و بینەری هەموو بابەتێکی هونەری و جۆراوجۆر ببە بەهەمان ستافی یاریگانێت لە ئینستگرام 🔥💞

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
لە خانەقین زۆرترین کەس بەشداریی گشتپرسی کردووە
چیتان هەیە بۆ خەڵکی خانەقین ؟
#KurdistanReferendum

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
بووک و زاوایەک لە کەرکوک دەنگیان دا بەجلی ئاهەنگەکەیانەوە
بەڕاستی ئەوەی پڕۆسەکەی ئەمڕۆی پیرۆزترکرد ئەنجامدانی دەنگ دان نەبوو بەڵکو بۆیەکەمجار هەبوو هەموو حزبە کوردیەکان یەک دەنگ بن و و پاڵپشتی یەک بن

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
خانمە هونەرمەند نازدار

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
ڕووسیا - بۆ یەكەم جار خزمەتگوزاری پاسی بێ شۆفێر لە مۆسكۆدا دەكەوێتەكار
كۆمپانیای ڕووسی " ڤۆلگاپاس" بۆ یەكەم جار پاسێكی بێ شۆفێری خستەڕوو لە یەكێك لە پاركە بەناوبانگەكانی مۆسكۆی پایتەختدا ، هاوكات ئەم پاسە بە ناوی " ماترێشكا " ناودەبرێت كە بوكەڵەیەكی ناسراوی ڕووسیە ، لە تایبەتمەندیەكانی ئەم پاسە بێ شۆفێرە ، كۆمەڵێك كامێرەی لەسەر جێگیركراوە كە هەموو تەنەكان دەناسێتەوەو بە تیشكی لەیزەر كۆنترۆڵ كراوە، هەروەها لە ڕێگەی پاتریەكەوە كار دەكات كە بە یەكجار بارگاوی كردن بۆ ماوەی 100 كیلۆمەتر گەشتی بێ دەكرێت بە خێرایی 30 كیلۆمەتر لە سەعاتیكدا .
جێی ئاماژەیە ئەم پاسی بێ شۆفێری ماترێشكا ، بریارە لەدوای ساڵی 2020 وە بەشێوەیەكی فەرمی لە شەقام و شوێنە گشتیەكاندا خزمەتگوزاریەكانی بكەوێتەكار، لە ئێستاشدا تەنها لە نێو زانكۆ و فڕۆكەخانەكان وپاركە تەكنەلۆژیەكاندا بەكاردەهێنرێت.هەروەها ئەم پاسە توانای هەڵگرتنی 12 نەفەری هەیە و ، بە شێوەی تاكسی بە ڕەنگی زەردو سپی دیزاین كراوە ، خێرایەكەشی بۆ مەبەستی پاراستن و دڵنیایی هاوڵاتیان لە 10 كیلۆمەتر لە سەعاتێك زیاتر تێناپەڕێت لە كاتی ئەزموونی ئێستادا.

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
دەست بە چالاکیەکانمان دەکەینەوە بە شێوازێکی باشتر.
.
رۆژ کەریم & پەیوەند جاف & ماجید

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
ئەڵقەی کۆتایی درامای بەناوبانگ Game of Thrones بەناوی "ئەژدیها و گورگەکە" دەبێت.

ماوەی ئەڵقەکەش ٧٩ خولەک ، ٤٣ چرکە دەبێت , ٢٩ی مانگ دەردەچێت.

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
جاهان هاشم
له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی جیاده‌بێته‌وه‌و هه‌موو وێنه‌کانیشی له‌ ئینستا ئه‌سڕێته‌وه‌، ئه‌ڵئ من غه‌ڵه‌ت بووم لێشم مه‌پرسن بۆ جیابومه‌وه‌،

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
پۆلیس ته‌نها گرتن و زیندان نیه‌ به‌ڵکو مرۆڤ دۆستیه‌ ....!!
کامیرۆنی ته‌مه‌ن ۱۳ ساڵ ته‌له‌فۆنی بۆ پۆلیس کرد گوتی ده‌مه‌وێت له‌ ماڵ هه‌ڵبێم.
گاتینۆی پۆلیس هات بۆ ماڵیان و له‌به‌ر ده‌رگا له‌گه‌ڵی دانیشت و پرسیاری لێ کرد .
بۆ ده‌ته‌وێ ڕابکه‌ی له‌ماڵ ؟
کامیرۆن گوتی چونکه‌ له‌گه‌ڵ دایکم شه‌ڕم کردوه‌ .
پۆلیس : بۆچی شه‌ڕتان بوو؟
کامیرۆن: چونکه‌ دایکم له‌سه‌ر زه‌وی ده‌مخه‌وێنێت و هاوکاریم ناکات .
پۆلیس داوای له‌ کامیرۆن کرد بیباته‌ ژووره‌که‌ی خۆی .، که‌ بینی دۆشه‌ک و جل و پێداویسته‌کانی له‌سه‌ر زه‌ویه‌و هیچ به‌ ژووری منداڵێکی ۱۳ ساڵ ناچێت و له‌ باری ده‌رونێکی خه‌راپ دایه‌ .
دواتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ دایکی کامیرۆن کرد له‌ باره‌ی کێشه‌ی کوڕه‌که‌ی .
دایکی گوتی باری دارایم زۆر خه‌راپه‌و ناتوانم جێگانی نوستن و پێخه‌فی به‌ دڵی خۆی بۆ بکڕم .
پۆلیسه‌که‌ داوای لێکردن ئارام بگرن تاکو ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ .
کاتێک که‌ پۆلیسه‌که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ته‌واوی پێداویستی پێخه‌ف و سیسه‌مێکی نوێی بۆ کامیرۆنی ۱۳ ساڵ کڕیبوو وه‌ک دیاری بۆی هێناو زۆر به‌ جوانی و پڕ له‌ میهره‌بانی کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر کرد .
کاری پۆلیس و ئاسایش ته‌نها گرتن و زیندان نیه‌ به‌ڵکو مرۆڤ دۆستیه‌ !

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لەدەوام دەگەڕامەوە بەهۆی گەرمی تیشکی خۆرەوە چەترەکەم هەڵکردبوو .
دوو کچی گەنج زۆر بەشێوەیەکی سەیر تەماشایان کردم و پێم پێکەنین .
گەشتمە گەراجی پاسەکان چەند شۆفێرێك دانیشتبوون کاتێك بەلایاندا تێپەڕیم ،یەکێکیان بەوانی تری گوت :
سەیری ئەم نەستەلەیە ناکەی ، یەکێکی تریان قاقای لێداو وتی : لێی گەڕێ ،ڕەنگە منداڵی دکتۆرە ناسکە بێت .

تەنیا مەودایەکی کەم بەپێ ڕۆشتم توشی ئەو گاڵتەپێکردنانە بووم.
لەسەر هەڵکردنی چەترێك لەترسی گەرما، هەمووان دەزانن وڵاتەکەمان زۆر گەرمەو پلەی گەرمای نزیکی 50 پلەیە .

پرسیارەکەم ئەوەیە بۆچی هەڵکردنی چەتر بۆ باران ئاساییە،بەڵام بەکارهێنانی بۆ هەتاو مانای ناسکی و خۆ جیاکردنەوەیە ، ئایا گەرمای تیشکی خۆر زیاتر لە باران زیانبەخش نیە؟
لێرە گەر زیانیشت نەبێ بۆئەوانی تر،تووشی ڕەخنە دەبێت. " فەرمان بەکر "

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
نوێترین دەرکەوتنی پەرواس حسێن و گۆران ساڵح لە وڵاتی تورکیا کە بەمەبەستی چەند ئاهەنگێک سەردانیان کردووە

ئاهەنگە شاهانەکانی پەرواس لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبیش زۆرترین داواکاریان لەسەرە سەرەڕای گرانی نرخەکان بەڵام لە ئێستادا بەیەکەمین خانمە گۆرانیبێژی کورد داداگەنرێت بۆ زۆری ئاهەنگ گێڕان و کار و چالاکیەکانی

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
سعد لمجرد
دوای کلیپی آنت معلم ڕیکۆردی شکان بۆ پڕبینەرترین گۆرانی عەرەبی بینەری کلیپەکە 500 ملیۆنی تێپەڕاندوە لە ئیستادا

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
Ed Sheraan
ئەو كەسەی لە تەمەنی چوار ساڵیەوە گۆرانی دەوت و گیتاری دەژەنی، دایك و باوكی نەیان دەهێشت زۆر سەیری تی-فی بكات وە فیدۆگەیمی لێ قەدەغەكرابوو بەڵام كتێبێكی زۆری هەبوو سەبارەت بە هونەر حەزی لە مەكتەب نەبوو وە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا وازی لە مەكتەب هێناو بڕیاریدا بچێتە نێو كاری میوزیكەوە وە شتەكان بەو شێوەیە ڕوویان نەدا كە پلانی بۆ دانابوو بۆ ماوەی سێ ساڵ بێ ماڵ مایەوە وە زۆر شەو لە شەمەندەفەردا دەخەوت كاری لەگەڵ گروپی بچوك دەكرد بێ ئەوەی نان بخوات تا جارێك هەندێك لە گۆرانیەكانی ناوبانگیان دەركرد لە ئایتونس لە كۆتای ساڵەكەدا ئەلبومەكەی ٨٠١،٠٠٠ كۆپی لێ فرۆشرا وە بووە هەشتەمین پڕفرۆشترین ئەلبومی ساڵ ، ئەو ئێستا هەزاران هاندەری هەیەو چەندین گۆرانی بۆ گۆرانی بێژە بەناوبانگەكان نوسیوە وە لەم دوایانەدا بەشداری لە زنجیرەی Game Of Thrones كرد

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
نوێترین وێنەی enca

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
نوێترین وێنەی شاجوانی سلێمانی ، یارجان

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
وێنەیەکی نوێی هونەرمەند میران علی ، حەز بە دەنگی دەکەیت؟

Yariga Magazine (@yariga_magazine)

.
باوکی مەستی هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق سکاڵا لەسەر کچەکەی تۆمار دەکات

باوکی هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق سکاڵا لەسەر کچەکەی تۆمار دەکات و دەڵێت، بەبێ ئاگاداری من خۆی هەڵبژاردووە و تەمەنیشی کەمتر بووە لە 18 ساڵ عادل حەمە عەلی، باوکی هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق رایگەیاند "بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 8-8-2017، لە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ لە سلێمانی، سکاڵام لەسەر کچەکەم ( مەستی)، دایکی و رێکخراوی شاجوانی عێراق و تۆمارکرد، چونکە بەبێ ئاگاداریی من خۆی هەڵبژاردووە و رێکخراوی شاجوانی عێراق هیچ پرسێکیان بەمن نەکردووە، بۆیە سکاڵای یاساییم تۆمارکردووە و دەبێت بە سزای خۆیان بگەن". باوکی هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق هۆکاری تۆمارکردنی سکاڵاکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە چەند مەرجێک هەیە دەبێت لە هاوەڵی شاجوان یان ئەو کەسەی خۆی هەڵدەبژێرێت هەبێت، بەڵام ئەو مەرجانە لە کچەکەیدا نییە.
بەگوتەی عادل حەمە، کچەکەی هیچ زمانێکی دیکە جگە لە کوردی نازانێت و کاتێک کچەکەی هەڵبژێردراوە تەمەنی 17 ساڵ بووە، هەروەها خوێندکاری 9ـی بنەڕەتی بووە و بەهۆی ئەو کارەیەوە چوار تاقیکردنەوەی ئەنجام نەداون.
مەستی عادل، دوو خوشکی دیکەی هەیە و خەڵکی شاری سلێمانییە و رۆژی 25-5-2017، وەک هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا.

باوکی مەستی گوتی، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی رۆژی 2-6-2017، لە رێگای دادگاوە لە خێزانەکەم جیابوومەتەوە و بەهۆیەوە هەرسێ کچەکەم لەگەڵ دایکیان دەژین.
More...